بزرگداشت استاد منصور یاقوتی / چەرمەسەری / دکتور باقر پیری
 بزرگداشت استاد منصور یاقوتی / چەرمەسەری /  دکتور باقر پیری
ژیانی منسور یاقوتی پڕە لە چەرمەسەری و سەختی لەگەڵ شانازی، کە کەم کەس ئەتوانێ وابێ، یاقوتی هیچ کات لە پێناو پلە و پایەو و نان دا نەینوسوە و قەلەمی خۆی نەفروشتووە و ئەوە گەورەترین شانازی ژیانی ئەو گەورە نوسەرەی ئێرانە،...
بۆ نوسەری پایەبەرز، یاقوتی درخشانی نوسەرانی خەڵکی و ڕاستەقینە بەڕێز مەنسوور یاقوتی

بێ گومان نوسین لە بارەی یاقوتێکی وەکو یاقوتی زۆر گران و ئەستەمە، چونکە نوسین لەبارەی نوسینەکانی ئەو گەورە پیاوە، نوسینە لەبارەی نیوسەدە چیروک و داستانی ئێران و کوردستان، بێگومان چیروک و داستانی ئێران، بێ منسوریاقوتی، ناقسە و لاوازە، نوسینەکانی ئەو کەڵە پیاوە هەمو ژیانی ڕاستەقینەی خەڵک و مروڤە چەوساوەکانی سەردەمە، ژیان و بەرخوەدانی ئینسانە تێکۆشەر و مروڤ دوستەکانی ڕێگای ئازادیە، منسور یاقوتی لەو نوسەرانەیە کە بۆ خەڵک و لە ناو خەڵکدا ژیاووە و بۆ خەڵکیش نوسیویە، هەر بویە نوسینەکانی هەتا هەتایە دەمێنێ.

 ژیانی منسور یاقوتی پڕە لە چەرمەسەری و سەختی لەگەڵ شانازی، کە کەم کەس ئەتوانێ وابێ، یاقوتی هیچ کات لە پێناو پلە و پایەو و نان دا نەینوسوە و قەلەمی خۆی نەفروشتووە و ئەوە گەورەترین شانازی ژیانی ئەو گەورە نوسەرەی ئێرانە، ئەگەرچی هەر لە منداڵیەوە بە چیروک و داستانەکانی کاک منسورەوە دەستم بە خۆێندن و نوسین کردووە، بەڵام زیاتر لە بیست ساڵە لە نزیکەوە پێوەندی گەرمم لە گەڵی هەیە و باش دەیناسم و شارەزای ژیان و بەرهەمەکانی هەم و بەڕاستی کەسێکە کە ژیان و نوسینەکانی هەر دو یەکێکن و لێک جیا نابنەوە.

هەر لێرە وە دەس خۆشی ئەو ئازیزانە دەکەم کە ڕێز لە مامۆستا یاقوتی دەگرن کە ڕێز لێنان لەو بەڕێزە ڕێز لێنانە لەهەمو نوسەران و ڕشنبیران و تێکۆشەرانی ڕاستەقینە ئێران و، و دەست و چاوی کاک منسوری گەورەیش ماچ دەکەم و هیوای تەمن درێژی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و ئاواتە خوازم دۆستی ئازیز و خۆشەویستم مامۆستا منسور یاقوتی بە حەقە کانی خۆی کە حەقییەتی بگات.

براتان دکتور محمدباقر پیری
سنە، ۹۶/۱۲/۳
اطلاعات شما ذخيره شود ؟