‍بۆ ۲۷ی گوڵان ڕۆژی پەرتەوی کرماشانی / عەتا ولەدی


وەختێ کە تیەیدە ماڵمان چشتێ بخە شان و ملد
ئاگر وە ئیمانم نەیە، ئاخە دڵم دەس نەسرەوە "
پەرتەو دەسپێشخەری نووسینی غەزەلی کوردی و ئاشتکەرەوەی نەوەی نوێی کرماشانی ناوەندی دوێنێی شێعر و مۆسیقا و ئێرای ڕادیۆ کوردییەکەیەتی لە گەل هەناسەیەکی تازەتر بۆ جیهانی ڕۆمانسیانەی شێعری کوردی بە چێژێکی تایبەتترەوە کە هۆڵیەتی دیار " ئەشقمان خاپوور " نەکەین، چوونکە "خاک و ئاومان هەر یەسە" .
لە " کووچەباخەکانی " کرماشانەوە دەنگی " دەرددە گیانم ئەرمەنی " ئەبێتە گێڕاننەوەی دوا پێکەکانی  بیرەوەریی هاوتەمەنەکانی پەرتەوی شاعیر و بیرەوەری لە شێعرێکی جواندا بۆ بەرەیەک کە چاویان لە سبەی‌ڕۆژی شاری شیرینە. پەرتەو و شێعرەکانی بۆ هەمیشە بەشێکن لە حافزەی کرماشان.
ئەرمەنی مانیفستۆی شێعری پەرتەوە و کاراکتێرێک هێندە زیندووی لە جیهانی زەینیماندا خولقاندووە و هێند لە گەلی دواوین کە هەر کوردێک وا دەزانێ هەر کە چووە کرماشان دەبێ سەرێکی ماڵی ئەرمەنیش بدات و بە جۆرێکیش بڕوات کە ئەرمەنی دڵی دانەچڵەکێ لە " سێبەرە شان‌وەشانەکەی" .
ڕۆژت باش باش غەزەلی کوردیی لای پەڕاومان، ڕۆژت باشتر پەرتەوی شاعیری " کرماشانی دیاری ئشقمان"
اطلاعات شما ذخيره شود ؟